گەڕانەوە بۆ سەرەکی

پرسیارە باوەکان و یارمەتی

لێرەدا وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانە دەدۆزیتەوە کە ڕەنگە لات دروست ببن.

چۆن دەتوانم کتێبێک پاشەکەوت بکەم بۆ ئەوەی دواتر بیخوێنمەوە؟

دەتوانیت دوگمەی (ئارەزوو) کە نیشانەی بووکمارکی پێوەیە لە کاتی کردنەوەی هەر کتێبێکدا بەکاربهێنیت. ئەم کتێبانە لە (لیستی ئارەزوو) لە بەشی پڕۆفایلەکەت پاشەکەوت دەبن و دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت بگەڕێیتەوە سەریان.

چۆن پەڕتووکێک دابەزێنم؟

بەڵێ دەتوانیت! کاتێک کتێبێک دەکەیتەوە بۆ خوێندنەوە، لە بەشی سەرەوەی شاشەکەدا دوگمەیەک (ئایکۆنی دابەزاندن) هەیە. بە کرتەکردن لەسەری ڕاستەوخۆ پەڕتووکەکە بۆ ناو مۆبایلەکەت دادەبەزێت.

بۆچی شاشەکە ڕەش دەبێت کاتێک کتێب دەکەمەوە؟

ئەگەر کێشەی ئەوەت هەیە کە پەڕتووکەکان ناکرێنەوە یان شاشەکە ڕەش دەبێت، تکایە دڵنیابە لەوەی ئینتەرنێتەکەت خێرایە. ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، "پاککردنەوەی کاش" لە ڕێکخستنەکان بەکاربهێنە.

چۆن پەڕتووکی نوێ زیاد بکەم؟

دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکان لە ڕێگەی دوگمەی "پێشنیار بۆ زیادکردنی پەڕتووک" نامەیەکمان بۆ بنێریت لە واتسئەپ و لینکی پەڕتووکەکەمان بۆ بنێریت بۆ ئەوەی زیادی بکەین.

چۆن جۆری فۆنت یان قەبارەی فۆنت بگۆڕم؟

بۆ گۆڕینی فۆنت، بڕۆ بۆ بەشی "ڕێکخستنەکان" > "جۆری فۆنت" یان "قەبارەی فۆنت" و بە دڵی خۆت دەستکاری بکە. ئەمەش ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر هەموو بەشەکانی ئەپەکە (بێجگە لە پەڕەی کتێبەکان).

چۆن دەتوانم هەژمارەکەم بسڕمەوە؟

لە بەشی ڕێکخستنەکان و لە خوارەوەی پەڕەکە، دوگمەیەک هەیە بە ناوی "سڕینەوەی هەژمار". کاتێک لێی دەدەیت، سەرجەم زانیارییەکانت بە یەکجاری لە سێرڤەرەکانمان دەسڕدرێنەوە.

ئایا ئەپڵیکەیشنەکە بەردەستە بۆ ئایفۆن؟

بەڵێ، دەتوانیت ئەم ماڵپەڕە وەکو ئەپڵیکەیشن بخەیتە سەر شاشەی ئایفۆنەکەت بە کرتەکردن لە دوگمەی (بەشکردن)ی سەفاری، پاشان هەڵبژاردنی (زیادکردن بۆ سەر شاشە). بەمەش وەک ئەپێکی ئاسایی کار دەکات.

کتێبەکان بە چ زمانێکن؟

پەڕتووکخانەکەمان بە زۆری کتێبەکانی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینییە. دەتوانیت لە بەشی گەڕان یان بەشەکانی سەرەکی زمانەکان جیا بکەیتەوە.

ئایا دەتوانم کتێبی خۆم بڵاوبکەمەوە؟

لە ئێستادا تەنها سەرپەرشتیاران دەتوانن کتێب بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئەگەر تۆ نووسەریت یان کتێبێکت هەیە کە دەتەوێت بڵاوی بکەیتەوە، دەتوانیت لە ڕێگەی واتسئەپەوە بۆمانی بنێریت و ئێمە بە ناوی خۆتەوە بڵاوی دەکەینەوە.

چۆن دەتوانم کتێبێک بخەمە لیستی دڵخوازەکانمەوە؟

لە بەشی زانیاری هەر کتێبێک، دوگمەیەک هەیە بە ناوی "دڵخواز" یان هێمای دڵێکی لەسەرە. کاتێک لێی دەدەیت، کتێبەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە بەشی (دڵخوازەکان) تا لە داهاتوودا بە ئاسانی بیدۆزیتەوە.

ئایا خوێندنەوەی کتێبەکان بە پارەیە؟

نەخێر، سەرجەم کتێبەکانی ناو پەڕتووکخانە بە تەواوی بێبەرامبەرن و هەموو کەسێک دەتوانێت بیانخوێنێتەوە بەبێ هیچ تێچوویەک.

ئایا پێویستە خۆم تۆمار بکەم بۆ خوێندنەوە؟

نەخێر، تۆ دەتوانیت بەبێ دروستکردنی هەژمار و بەبێ چوونە ژوورەوە زۆربەی کتێبەکان بخوێنیتەوە. بەڵام دروستکردنی هەژمار یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کتێبە دڵخوازەکانت و نووسینی بیروڕا و ڵایککردنی پۆستەکان.

دەتوانم بۆچوونی خۆم لەسەر کتێبەکان بنووسم؟

بەڵێ بە دڵنیاییەوە! لە خوارەوەی هەر کتێبێک بەشێک هەیە بۆ (بیروڕا). هەروەها دەتوانیت لە بەشی (پۆستەکان) پرسیار و بۆچوونی گشتی خۆت سەبارەت بە کتێبەکان بۆ بەکارهێنەرانی تر بڵاوبکەیتەوە.

نامەوێت کتێبەکەم لێرە بڵاوبکرێتەوە، چی بکەم؟

ئێمە بە تەواوی ڕێز لە مافی خاوەندارێتی دەگرین، ئەگەر هەر نووسەرێک یان وەرگێڕێک نەیەوێت کتێبەکەی لێرە بەردەست بێت، تکایە لە ڕێگەی واتسئەپەوە نامەمان بۆ بنێرێت و دەستبەجێ کتێبەکەی لادەبەین.

هەژمارەکەم لەدەستداوە، چۆن بیگەڕێنمەوە؟

لە بەشی چوونەژوورەوە دوگمەیەک هەیە بۆ (گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی) کە دەتوانیت لەوێوە وشەی نهێنییەکەت نوێ بکەیتەوە. ئەگەر ئەوە سوودی نەبوو و نەتوانی هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە، دەتوانیت لە واتسئەپ نامەمان بۆ بنێریت. ئەگەر سەلماندت کە تۆ خاوەنی ڕاستەقینەی هەژمارەکەیت، ئێمە هەژمارەکەت بۆ دەگەڕێنینەوە.

کتێبێکی دیاریکراو دەگەڕێم و نایدۆزمەوە، چی بکەم؟

دەتوانیت لەبەشی گەڕان بە وردی بەدوای ناوی کتێبەکە یان نووسەرەکەیدا بگەڕێیت. ئەگەر دڵنیابوویت کە لە پەڕتووکخانەدا نییە، دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکان لە ڕێگەی (پێشنیار بۆ زیادکردنی پەڕتووک) داوای زیادکردنی بکەیت.

بۆچی ناتوانم پۆست یان کۆمێنت بڵاوبکەمەوە؟

پێویستە سەرەتا هەژمارێک دروست بکەیت و بچیتە ژوورەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداری بکەیت. هەروەها دڵنیابە لەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەت کێشەی نییە. تێبینی بکە کە ئەگەر پۆستەکەت پێچەوانەی ڕێنماییەکان بێت، ڕەنگە لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە بسڕدرێتەوە.

ئایا دەتوانم دەستکاری زانیارییەکانی پڕۆفایلەکەم بکەم؟

بەڵێ، لە بەشی پڕۆفایلدا دوگمەی (دەستکاریکردنی پڕۆفایل) هەیە کە لەوێوە دەتوانیت ناو، تەمەن و ڕەگەز لە هەر کاتێکدا بتەوێت بگۆڕیت.

ئایا دەتوانم بەبێ ئینتەرنێت کتێبەکان بخوێنمەوە؟

بۆ خوێندنەوەی سەرەتایی هەر کتێبێک پێویستت بە هێڵی ئینتەرنێت هەیە. بەڵام کاتێک کتێبەکە دابەزێنیت بۆ ناو مۆبایلەکەت، دەتوانیت لە هەر کاتێکدا و بەبێ ئینتەرنێت بیخوێنیتەوە.

بۆچی هەندێک جار ئەپەکە خاو دەبێتەوە؟

ئەمە ڕەنگە بەهۆی کۆبوونەوەی داتای زۆرەوە بێت لە کاشی ئەپەکەدا. دەتوانیت بچیتە بەشی ڕێکخستنەکان و دوگمەی (پاککردنەوەی کاش) بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ئەپەکە خێراتر بێت.

چۆن ڕاپۆرتی کێشەیەک بکەم لە ناو کتێبێکدا؟

ئەگەر کێشەیەکی تەکنیکی یان هەڵەیەکت لە ناوەڕۆکی کتێبێکدا بینی، دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکان دوگمەی (ڕاپۆرتکردنی کێشە) بەکاربهێنیت و زانیارییەکانمان بۆ بنێریت.

ئایا زانیارییەکانم لای ئێوە پارێزراون؟

بەڵێ، پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەران لای ئێمە زۆر گرنگە. دەتوانیت بۆ زانیاری زیاتر پەڕەی (سیاسەتی تایبەتمەندی) لە بەشی ڕێکخستنەکان بخوێنیتەوە.

چۆن دەتوانم هەموو کتێبەکانی نووسەرێکی دیاریکراو ببینم؟

دەتوانیت لە بەشی (نوسەرەکان) لە مێنۆی (زیاتر) ناوی نووسەرەکە بدۆزیتەوە، یان لە کاتی خوێندنەوەی هەر کتێبێکدا، کلیک لەسەر ناوی نووسەرەکە بکەیت بۆ بینینی هەموو بەرهەمەکانی تری.

چی ڕوودەدات ئەگەر نووسەرێک زیاتر لە پەڕتووکێکی هەبێت؟

کاتێک نووسەرێک زیاتر لە یەک پەڕتووکی هەبێت، لاپەڕەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ دروست دەبێت لە بەشی (نوسەرەکان) و هەموو بەرهەمەکانی لەوێدا کۆدەکرێنەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیانخوێنیتەوە.

چۆن دەتوانم داوای پەڕتووکێک بکەم یان هی خۆم زیاد بکەم؟

دەتوانیت لە بەشی (زیاتر) بچیتە سەر (داواکردنی پەڕتووک) و زانیاری ئەو کتێبەی دەتەوێت یان پەڕتووکی خۆتانمان بۆ بنێرن، پاشان ئێمە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و زیادی دەکەین.

ئایا بەشی شیعر و هۆنراوە هەیە؟

بەڵێ، لە بەشی (زیاتر) دەتوانیت بچیتە بەشی (شیعر) و کۆمەڵێک شیعری نایابی شاعیرەکان بخوێنیتەوە و هەروەها شیعری خۆت بڵاوبکەیتەوە.

پەندی پێشینان لە کوێ دەدۆزمەوە؟

لە بەشی (زیاتر) بەشێکی تایبەتمان هەیە بە ناوی (پەندی پێشینان) کە تێیدا سەدان پەندی کوردی بەنرخ کۆکراونەتەوە.

ئایا کتێبی چیرۆک لێرە بەردەستە؟

بەڵێ، ئێمە بەشێکی تایبەتمان هەیە بۆ (چیرۆکەکان) کە تێیدا چیرۆکی بەکارهێنەران و نووسەران بڵاوکراوەتەوە، هەروەها دەتوانیت لە هاوپۆلی (چیرۆک) کتێبی چیرۆک بدۆزیتەوە.

پەیوەندی کردن

ئەگەر پرسیارەکەت لێرە نەبوو، دەتوانیت لە ڕێگەی واتسئەپ پەیوەندیمان پێوە بکەیت.


Frequently Asked Questions

Here you will find answers to most of the questions you may have.

How can I save a book to read later?

You can use the (Wishlist) button which has a bookmark icon when opening any book. These books will be saved in the (Wishlist) section of your profile and you can return to them whenever you want.

How to download a book?

Yes you can! When you open a book to read, there is a button (download icon) at the top of the screen. By clicking on it, the book will directly download to your phone.

Why does the screen turn black when I open a book?

If you have a problem with books not opening or the screen turning black, please make sure your internet is fast. If the problem persists, use "Clear Cache" in settings.

How to add new books?

You can send us a message on WhatsApp through the "Suggest a book" button in the settings section and send us the book link to add it.

How to change the font type or size?

To change the font, go to "Settings" > "Font Type" or "Font Size" and adjust it to your liking. This will directly affect all parts of the app (except for the book pages).

How can I delete my account?

In the settings section and at the bottom of the page, there is a button called "Delete Account". When you click it, all your information will be permanently deleted from our servers.

Is the application available for iPhone?

Yes, you can add this website as an application to your iPhone screen by clicking on the (Share) button in Safari, then selecting (Add to Home Screen). It will then work like a normal app.

What language are the books in?

Our library mostly consists of books in both Sorani and Badini dialects. You can distinguish the languages in the search section or the main categories.

Can I publish my own book?

Currently, only administrators can publish books, but if you are an author or have a book you want to publish, you can send it to us via WhatsApp and we will publish it in your name.

How can I add a book to my favorites list?

In the information section of any book, there is a button called "Favorite" or a heart icon. When you click it, the book will directly go to the (Favorites) section so you can find it easily in the future.

Is reading books free?

No, all books in the library are completely free and everyone can read them without any cost.

Do I need to register to read?

No, you can read most books without creating an account and without logging in. However, creating an account helps you save your favorite books, write opinions, and like posts.

Can I write my opinion on books?

Yes, definitely! Below each book there is a section for (Comments). You can also publish your general questions and opinions about books to other users in the (Posts) section.

I don't want my book to be published here, what should I do?

We fully respect ownership rights. If any author or translator does not want their book to be available here, please send us a message via WhatsApp and we will remove the book immediately.

I lost my account, how to recover it?

In the login section there is a button for (Reset Password) where you can update your password. If that doesn't work and you can't recover your account, you can send us a message on WhatsApp. If you prove that you are the real owner of the account, we will recover it for you.

I am looking for a specific book and can't find it, what should I do?

You can search precisely for the name of the book or its author in the search section. If you are sure it's not in the library, you can request it through (Suggest a book) in settings.

Why can't I post or comment?

You must first create an account and log in to be able to participate. Also, make sure your internet connection has no problems. Note that if your post violates guidelines, it may be deleted by administrators.

Can I edit my profile information?

Yes, in the profile section there is an (Edit Profile) button where you can change your name, age, and gender whenever you want.

Can I read books without internet?

For the initial reading of any book, you need an internet connection. But once you download the book to your phone, you can read it anytime without internet.

Why does the app sometimes slow down?

This might be due to the accumulation of too much data in the app's cache. You can go to settings and use the (Clear Cache) button to make the app faster.

How to report a problem in a book?

If you see a technical problem or an error in the content of a book, you can use the (Report a problem) button in settings and send us the information.

Is my information safe with you?

Yes, protecting user privacy is very important to us. You can read the (Privacy Policy) page in settings for more information.

How can I see all books by a specific author?

You can find the author's name in the (Authors) section under the (More) menu, or click on the author's name while reading any book to see all their other works.

What happens if an author has more than one book?

When an author has more than one book, a dedicated author page will be created for them in the (Authors) section where all their works are collected for easy access.

How can I request a book or add my own?

You can go to (Request Book) in the (More) section and send us the details of the book you want or your own book. We will then review and add it.

Is there a poetry section?

Yes, in the (More) section you can access (Poetry) to read various poems and also publish your own poetry.

Where can I find proverbs?

In the (More) section, we have a dedicated part for (Proverbs) where hundreds of valuable Kurdish proverbs are collected.

Are story books available here?

Yes, we have a dedicated (Stories) section where users and authors publish their stories. You can also find story books in the (Story) category.

Contact Us

If your question is not here, you can contact us via WhatsApp.